ئه‌وروپائیتاڵیا

راهێنەرەکەی یۆڤێنتوس وا بە ئاسانی دوور ناخرێتەوە

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر لازیۆ رەخنەی زۆری لێدەگیرێت، بەڵام سەرۆکی یانەکەی پێچەوانە بیر دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گازێتا دێلۆ سپۆرت ئانیلی سەرۆکی بیانکۆنێری دەڵێت ” راستە بەرامبەر لازیۆ دۆڕاوین و نەمانتوانی پێشەنگایەتی وەربگرینەوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەینێت هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ راهێنەرەکەمانین و دڵنیاشین کە دەتوانێت ئەنجامی باشتر بەدەست بێنێت “.

یوڤێنتوس لە دوو یاری رابردووی بەرامبەر ساسۆلۆ و لازیۆ یەکسانبونێک و دۆڕانێکی تۆمار کردووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە ریزبەندی سێریائەی لە دوای ئینتەر میلانی پێشەنگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button