ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

توماس مولەر میدالیای شانازی پێشکەش کرا

یاریگا
توماس مولەر، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باڤاریا میدالیای شانازی پێشکەش کرا.

ماڵپەری سپۆرت ئاینسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە یاریزانەکەی باڤارییەکان لەلایەن مارکۆس زودەر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باڤاریا وەکو رێزگرتنێک بەرامبەر ئەو خزمەتەی بە هەرێمەکەی کردووە میدالیای شانازی پێشکەش کرا و هیوای ئەوەی بۆ یاریزانەکە خواست کە لە یۆرۆی 2020 بەرامبەر فڕەنسا گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکات.

ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا بووەتە بابەتی گەرمی رۆژنامەکانی ئەم وڵاتە، چونکە ماوەیەکە مولەر بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی نەکراوە و گومان دەکرێت لە داهاتوو بانگهێشت بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button