ئه‌ڵمانیا

گۆڵپارێزی لیڤەرکوزن بەرامبەر بایەرن میونخ بە یەک چاوەوە یاری کردووە!

یاریگا- لوکاس هرادیکی گۆڵپارێزی لیڤەرکوزن ئاشکرای دەکات یاری بەرامبەر بایەرن میونخی بە یەک چاوەوە ئەنجام داوە.

شەوی ڕابردوو لە هەفتەی 13ی بۆندسلیگا، لیڤەرکوزن لە نێو یاریگای ئالیانز ئارینا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بایەرن میونخی بردەوە، لەو یاریەی تێیدا گۆڵپارێزی میوان ڕۆڵی کاریگەری بینی لە بردنەوەکەیاندا لە کاتێکدا تووشی گرفتێکیش هاتبوو لە بینینیدا. دوای یارییەکە، هرادیکی گوتی: “لە نیوەی یەکەمدا هاوێنەی چاوەکەم (عەدەسە) ون بوو. بۆ 20 خولەکی پێش پشووی نێوان گێمەکان بە زەحمەت دەمتوانی شت ببینم. بۆیە… وەرە بەرامبەر بایەرن میونخ و بە یەک چاوەوە یاری بکەیت!”

بەو بردنەوەیە، لیڤەرکوزن خۆیان لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکە جێگیر کرد و بایەرنیش لە پلەی چوارەم مایەوە. لە باری بردنەوەی فرایبۆرگ لە موشنگلادباخ، یانە باڤارییەکەی دێتە خوارەوە بۆ پێنجەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button