ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: ماوەی دوور کەوتنەوەی دێمبێلێ دیاریکرا

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلی، هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە نزیکەی 10 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی دوایین پشکنینەکانی هێرشبەری یانەکەیان بڵاوکردەوە و دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ماسولکەکانی رانیدا راستیدا تووشی گرژبوون بووە و بەم هۆیە نزیکەی 10 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.

دێمبێلێ ئەمساڵ جاری شەشەمە تووشی پێکان دەبێت، هەروەها ئەم وەرزەش سێیەمجارە پێکان بەرۆکی دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button