ئینگلتەرا

واین ڕوونی گەڕایەوە ئینگلتەرا و لە یانەیەکی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت

یاریگا- واین ڕوونی ئەستێرەی دیاری پێشووتری مانچستەر یونایتد لە خولی ئەمریکیەوە گەڕایەوە نێو ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

ڕوونی لە دەرگای یانەی دێربی کاونتیەوە هاتەوە بۆ ڕکابەرییەکانی وڵاتەکەی، وەک یانەکە پێشتر لە مانگی ئۆگەستۆسی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو.

تۆزێک پێش ئێستا لە تویتەری فەرمی خۆیانەوە ڤیدیۆیەکی ناوبراویان بڵاو کردەوە کە سەرقاڵی مەشق و چالاکییە.

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی دێربی کاونتیدا هاتووە، ڕوونی وەک یاریدەدەری فیلیپ کوکوی ڕاهێنەر بەرامبەر کوینز پارک ڕێنجەرز.

چاوەڕێش دەکرێت لە سەرەتای مانگی یەنایەری ساڵی تازە، گۆڵکارە مێژووییەکەی مانچستەر وەک یاریزان لە یانە نوێیەکەی بەردەوامبێت لە یاریکردن دوای کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button