ئه‌وروپا

ئاریان ڕۆبن یەکەم هەنگاوی هەڵنا بۆ جیهانی ڕاهێنەرایەتی

یاریگا- ئاریان ڕۆبنی ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ دوای کاروانێکی دوورودرێژی لەگەڵ هۆڵەندا بایەرن میونخ و دواجار وازهێنانی لە هاوینی ڕابردوو لەو یانەیە، بە کارێکی نوێوە دەرکەوتەوە و کە خۆی لە ڕاهێنەرکاریدا دەبینێتەوە.

ڕۆبن لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی ئەوەی درکاند لە ئێستادا لە نزیکی شوێنی مانەوەی خۆی لە میونخ، سەرقاڵە بە ڕاهێنانی تیپێک لە منداڵان کە تەمەنیان 7-8 ساڵان دەبێت بە ناوی TSV Grünwald و کوڕە تەمەن حەوت ساڵانەکەی خۆشی لەو تیپەیە.

هەر لەگەڵ هەمان ڕۆژنامەدا، ناوبراو بە دووری زانی لە ئێستادا نیازی هەبێت لە گەڕانەوەی بۆ لاکێشەی سەوز یاخود ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپێکی پیشەگەر.

 

Back to top button