ئاسیا

ناوی کۆتا سێ پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی دەرەوەی کیشوەری ئاسیا ڕاگەیەندرا

یاریگا- لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوی پاڵێوراوەکان بۆ باشترینی ئاسیا لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان بۆ تۆپی پێ و فوتساڵ، ناوی ئەو سێ پاڵێوراوەش ئاشکرا کرا کە لە دەرەوەی کیشوەرەکە یاری دەکەن.

ئەوانیش بریتین لە سەردار ئازموونی ئێرانی و یانەی زینیتی ڕووسی، هیونگ مین سۆنی کۆریای باشوور و یانەی تۆتنهام و مۆکۆتۆ هاسیبی لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیی.

بۆ بیرهێنانەوە، لە لیستە سێ کەسییەکە بۆ باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا، ناوی عەلی ڕەزا پیرانوەندی گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێرانی تێدایە هاوشانی تۆمۆکی ماکینۆی ژاپۆن و ئەکرەم حەسەن عەفیفی قەتەری.

وا بڕیارە 2ی مانگی دیسامبەری 2019 لە هۆنگ کۆنگ مەراسیمی خەڵات دابەش کردنەکە بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button