ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

خامێس رۆدریگێز جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆڵۆمبی یانەی ریال مەدریدی ئسپانیا تووشی پێان بووە و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی گرژبوونی ماسولکەی چۆکی بووە و بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە و بەم هۆیەوەش هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە مەدرید.

خامێس رۆدریگێز پێش ئەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەی بکات پێکانی هەبوو و بەشداری چەند یارییەکی یانەکەشی نەکردبوو، بەڵام لەناکاو بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button