ئاسیائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

سەیرترین بریار بەرامبەر فابیۆ کاناڤارۆ دەدرێت

یاریگا
دوای یەکسابونەکەی ئەمڕۆی یانەی گوانگژۆی چینی بەرپرسانی ئەم یانەیە بریاریاندا راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان بنێرنە خولێکی تایبەت بە راهێنەرایەتی.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە یانەی گوانگژۆی چینی کە بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا راهێنەرایەتی دەکات نەیانتوانی لە خولی نێوخۆیی بردنەوە بەدەست بێنن، بۆیە بەرپرسانی ئەم یانەیە بریاریانداوە کە ناوبراو بۆ ماوەیەک لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە و لەم ماوەیەدا بیبەن بۆ خولێکی تایبەتی راهێنەرایەتی.

لەم بریارە سەیرتر ئەوەیە تا ئەو کاتەی کاناڤارۆ دەگەڕێتەوە، کاپتنی گوانگژۆ لە شوێنی کاری راهێنەرایەتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button