ئه‌وروپائیسپانیا

رێگە نادرێت مۆرینهۆ ببێتەوە راهێنەری ریال مەدرید

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مایۆرکا زۆرێک لە سەرچاوەکان کۆتایی زیدانی راهێنەریان راگەیاند و خۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگاڵی وەکو شوێنگرەوەی ناو دەبەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ئەمجارەیان راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە ناتوانێت بە ئاسانی ببێتەوە راهێنەری مێرنگی، چونکە زۆرێک لە یاریزانانی سەرەکی ئەم یانەیە دژی گەڕانەوەی ئەو راهێنەرەن، بۆیە ئەستەمە خۆزێ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر کورسی یانەکەی پایتەخت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید هەوڵی زۆریداوە ئەو یاریزانانە رازی بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button