ئه‌وروپائینگلتەرا

کڵۆپ بە باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی سێپتەمبەر هەڵبژێردرا

یاریگا-  یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی توانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی سێپتەمبەر بباتەوە.

ڕاهێنەرەکەی ڕێدز توانی هەر سێ یارییەکەی ئەو مانگە بە بردنەوە کۆتایی پێ بهێنێت بەرامبەر یانەکانی نیوکاسڵ، چێڵسی و شیفیڵد یونایتد. بەوەش کڵۆپ بۆ دووەم مانگی لەسەر یەک توانی بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەرکەوێت لە بردنەوەی هەمان خەڵات، کاتێک مانگی ئۆگۆستیش هەر خۆی براوە بوو.

بەم خەڵاتە، یۆرگن پێنجەمین جاری بوو وەک باشترین ڕاهێنەری مانگ هەڵبژێردرێت لەوەتەی هاتۆتە خولی ئینگلیزی. لە ئێستادا بەبێ هیچ شکست و یەکسانبوونێک، پێشەنگی پریمەرلیگن بە جیاوازیی هەشت خاڵ لە مانچستەر سیتیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button