ئه‌وروپائیتاڵیا

مانچینی هیوای بۆ بالۆتێلی گەڕاندەوە بۆ بانگهێشتکردنەوەی

یاریگا- ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا پێش دەەستپێکردنەوەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی جیاواز، لەوانە ڕەنگ و دیزانی درێسی هەڵبژاردەکە، بانگهێشتکردنەوەی یاریزانە بەتەمەن و خاوەن ئەزموونەکان، بانگهێشتکردنەوەی ماریۆ بالۆتێلی و کێشەی زۆریی بژار بۆ پاراستنی گۆڵەکەیان ‘گۆڵپارێز”.

سەبارەت بە درێسی ئیتاڵیا، مانچینی گوتی: “من بە خۆم ڕەنگی شینم لا پەسەندە. بەڵام درێسە نوێیەکە شتێکی نامۆ و نوێ دەبێت.”

لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی دی ڕۆسیەوە، وتی: “دۆخی دی ڕۆسی هەمان دۆخی بوفۆنی یارییەکەی ئیتاڵیای هەیە. خۆشحاڵین کە بوار بدەینەوە بە یاریزانە گەورەکان تا هاندەران چەپڵەڕێزانیان بکەن. پێشتر ئەو دەرفەتەمان پێ دا، بەڵام تووشی پێکان هات. با چاوەڕێ بکەین و ببین کە بوارێکیتر دەڕەخەسێت و پەیوەندیی پێوە بکەینەوە.”

ڕەنگە پرسیاری دڵی زۆرێک لە هاندەر و هەوادارانی ئازۆری گەڕاندنەوەی ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەر بێت بۆ ڕیزی هەڵبژاردەکە و هەروەها دەستنیشانکردنی گۆڵپارێزی سەرەکیی لەنێو زۆریی بژارەکان، مانشینی وەها وەڵامی دایەوە: “قسەم لەگەڵ بالۆتێلی کردووە. پێم وتووە کە ئەو هێشتا پێویستی بە ئەنجامدانی یاریی زیاترە. دۆنارۆما گۆڵچی سەرەکیی بێت؟ تاکە کێشەمان گۆڵپارێزە، چوار تا پێنج گۆڵپارێزمان هەیە لە هەمان ئاستدا.”

دوای شەش یاریی لە میانییە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020، ئیتاڵیا بە 18 خاڵ سەرووی ڕیزبەندییەکەی گرتووە. ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر یۆنان و سێشەممەی هەمان هەفتەش بەرامبەر لیختنشتاین یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button