ئه‌وروپاگرنگترین

سەرۆکى بایرن هەڕەشە لە هەڵبژارەدەى ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکى بایرن میونشن، هۆنێس، هەڕەشە لە هەڵبژاردەى ئەڵمانیا دەکات بەوەى کە ناهێڵێت هیچ یاریزانێکى یانەکە یارى بۆ بۆ هەڵبژارەدەى ئەڵمانیا بکەن ئەگەر تێرشتیگن بکەن بە گۆڵپارێزى سەرەکى.

بەهۆى هەڵکشانى تەمەنى نۆیەر و ئاست بەرزى شتیگنى هاوەڵى، ماوەیەکە بابەتى گۆڵپارێزى سەرەکى ئەڵمانیا بۆتە جێگەى مشتومڕى میدیا وەرزشییەکانى وڵاتەکە. لەو سەروبەندەشدا، سەرۆکى بایرن چەند جارێک نیگەرانى خۆى لەمەڕ ئەو بابەتەوە بەئاشکرا دەربڕیووە و لەدواترین لێدوانیشیدا هەڕەشەى بایکۆتکردنى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا دەکات.

هۆنێس لەدواترین لێدوانیدا دەڵێت: “ئێمە هیچ یاریزانێکمان ڕەوانەى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ناکەین ئەگەر مانوێل نۆیەر لە پێکهاتەى سەرەکى دووربخرێتەوە و شتیگن ببێتە گۆڵپارێزى سەرەکى”

بابەتی زیاتر

Back to top button