ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

دوایین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی ئالیسۆن بێکەر

یاریگا
ئالیسۆن بێکەر، گۆڵپارێزی بڕازیلی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند دوای ئەوەی لە یاری سەرەتای وەرز تووشی پێکان بوو، تاوەکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی دیار نیە.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانە بریتانیەکە لەبارەی پێکانی گۆڵپارێزی یانەکەی گووتی ” ئالیسۆن رۆژ دوای رۆژ دۆخی بەرەو باشتر بوون دەچێت، ئەو دوێنێ لەگەڵ راهێنەرەکەی راهێنانی کردووە، بەڵام توانای ئەوەی نیە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات، بۆیە تاوەکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی دیار نیە “.

راهێنەرە ئەڵمانیەک ئەوەشی گووت کە نابی کیتا ناوەڕاستکاری یانەکەشی تەندروستی باش بووە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button