ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مۆرینهۆ باسی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
دوای ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ئیسپانیەکە خۆزێ مۆرینهۆ وەکو شوێن گرەوەی زیدان ناو دەبەن.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Deportes Cuatro لەمبارەوە گووتی ” نەخێر من حەز ناکەم ببمە راهێنەری ریال مەدرید، چونکە ئەوان راهێنەری خۆیان هەیە و هیوادارم زیدان بتوانێت دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێنن “.

مۆرینهۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەوەشی نەشاردەوە کە ئێستا خەریکی فێربوونی زمانی ئەڵمانیە، چونکە لەوانەیە لە داهاتوودا لەو وڵاتە کاری راهێنەرایەتی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button