ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

گۆمێس لە بارەی جیاوازیی نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی دەدوێت

یاریگا- ئەندریا گۆمێزی پورتوگالیی لە بارەی کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانیی و لیۆنێل مێسی هاوتیمی پێشووتری لە یانەی بارسێلۆنا قسەی کرد و هاوکات لەگەڵ بەراوردی نێوان دوو سوپەرستارەکە، بەرگری لە سروشت و کەسایەتیشیان کرد.

یاریزانەکەی ئیڤەرتۆن کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لێدوانەکەی گواستۆتەوە، دەڵێت: “بۆ یەکەمین جار کە ڕۆناڵدۆم بینی، تەمەنم تەنها 19 ساڵ بوو. هەمیشە لە سەرجەم یاریزانەکانی چواردەوری باشتر بوو. بەڵام کە مێسیم بینی تەمەنم 23 ساڵ بوو، ئەوە ئەو کاتە بوو کە چوومە بارسێلۆنا. هەمیشە لە دەرەوەی پێشبینییەکان بوو مێسی. هەندێ جار تێناگەم بۆچی خەڵک مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی کامیان باشترن؟ لە کاتێکدا ئەو دووانە هەریەکە و شێوازی جیاوازی خۆی هەیە بەڵام ئامانجەکەیان یەک شتە، ئەویش هاوکاریکردنی تیپەکەکانیانە. لە دەرەوەی یاریگاش زۆر بە ئاسانیی دەتوانیت لەگەڵیاندا گفتوگۆ بکەیت، جیاواز لەوەی هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە یەکێکیان لووتبەرزە و ئەویتریشیان شەرمن، بەڵام ئەوە هیچ ڕاست نییە.”

گۆمێز ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵ هەردوو ئەستێرەکەدا هەیە، لە هەڵبژاردەی پورتوگال هاوشانی ڕۆناڵدۆ و، سەروەختی یاریکردنیشی لە بارسێلۆنا شانبەشانی مێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button