ئه‌وروپائینگلتەرا

تیمۆ پوکی بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ دیاری کرا

یاریگا- تیمۆ پوکی لە یەکەمین مانگی دەستپێکی خولی ئینگلیزییدا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هێرشبەرەکەی نۆرویچ سیتی توانی لە چوار یاریدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات، لەوانە هاتریکەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ.

پوکی توانی خەڵاتەکە بباتەوە لەسەر حیسابی پاڵێوراوە ڕکابەرەکانی وەک سیانەی مان سیتی ڕەحیم ستێرلینگ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ و کیڤن دیبرۆین و هەروەها فیرمینیۆی لیڤەرپووڵ و ئاشڵی بارنێز لە بێرنلی.

یاریزانە سکۆتلەندییەکە ساڵی ڕابردوو لە یانەیەکی دانیمارکییەوە بە خۆڕایی ڕووی کردە نۆرویچ و توانی ببێتە گۆڵکاری خولی پلەیەکی ئینگلیزی ناسراو بە چامپیۆنشیپ.

هەر لە چوارچێوەی هەمان خەڵات لەسەر ئاستی ڕاهێنەران، یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوول توانی براوە بێت، دوای ئەوەی توانی هەر چوار یارییەکەی مانی ئۆگەستۆس بە بردنەوە یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button