ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شه‌یتانه‌ سووره‌کان گرێبه‌ستی پیاوه‌ فڕیوه‌که‌یان نوێده‌که‌نه‌وه‌

یاریگا- رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌یتانی ئاشکرایکردوه‌، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌ستی به‌ ڕێکاره‌ یاسایه‌کان کردووه‌ بۆ نویکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانه‌که‌ی.

به‌پیی هه‌مان سه‌رچاوه‌ مووچه‌ی دیخیا به‌رز ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ٣٥٠ هه‌زار پاوه‌ند له‌ هه‌فته‌یه‌کدا، تا به‌و مووچه‌ زۆره‌ پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ بکه‌ن له‌ یانه‌که‌یاندا.

دی خیای ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان له‌ ساڵی ٢٠١١ به‌بری ٢٠ ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی ئاتله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ گواستریایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی مان یونایتد و به‌هۆی ئاسته‌ به‌رزه‌که‌شی به‌رده‌وام چاوی یانه‌ گه‌وره‌کانی له‌سه‌ره‌ تا په‌لکێشی ڕیزه‌کانیانی بکه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button