ئیتاڵیا

کۆنتی: بە کردەوەکانم سۆزی هاندەرانی ئینتەر بەدەست دەهێنم

یاریگا- ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیی بە متمانە بەخۆبوونەوە دەرکەوت و گەشبینە لە داهاتووی.

لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی سبەینێیان، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە گەشبین دەرکەوت لەوەی بتوانێت دڵی هاندەرانی ئینتەر بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و گوتی: “جۆشوخرۆشێکی زۆر بەدی دەکەم، لێرە پیاوم بەرچاو دەکەوێت نەک تەنها یاریزانبن و بەس، ئەوە شتە گرنگەکەیە. سەرەتاش پێویستە بە بردنەوە دەست پێبکەین، لەپێناو دروستکردنی کەسایەتییەک بۆ یانەکە، کە هاندەران بیناسنەوە، ئەوەش بە کردەوە بەدی دێت. لەگەڵ هەندێک لە یانەکان جیاوازیی هەیە، بەڵام بە کۆشش کردن ئەتوانین سەربکەوین، منیش لێرەم بۆ دەستخستنی بردنەوە. زۆریش بەرز دەڕوانم، پێویستە ئەوە بگوازیتەوە بۆ یاریزانەکانت. بۆ گواستنەوەی بیرۆکەکانت بۆ یاریزانان، کات پێویستە. بە دوای ڕکێشانی هاوسۆزیدا ناگەڕێم. ئەمەوێ سۆز و خۆشەویستیی لە ڕێگەی کارەکانمەوە وەدەست بخەم. من کە کارێک دەگرمە دەست، هەموو وزەی خۆمی پێ دەبەخشم.”

سبەینێ دووشەمە یانەکەی کۆنتی لەنێو یاریگای خۆیان یەکەم یاری وەرزی نوێیان بە پێشوازیکردن لە یانەی لیچێ ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button