ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جارێكی دیكە دەرگاكان بە رووی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دەكرێنەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بڵاوكردەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ریال مەدرید بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشكرد بە مەبەستی گواستنەوەی ئێمباپێ، بەڵام ئۆفەرەكەیان رەتكرایەوە، لە دوای ئەوە لەگەڵ یاریزانەكە گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات بەڵام ئێمباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ كردەوو.

بەپێی زانیاریەكانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دووبارە ئێمباپێ لە دەرگای ریال مەدریدی داوە بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوە بكات.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمباپێ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە فشار بخاتە سەر ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی رێگەی پێبدات لەم هاوینەدا بڕوات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، كە وەڵامی پێرێز بۆ یاریزانەكە ئەوە بووە كە ئامادەیە گرێبەستی لەگەڵ بكات ئەگەر ئەو رەزامەندیە بەدەستبهێنێت.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا ئێمباپێ لە كۆی بەشداریكردنی لە 29 یاری توانیویەتی 23 گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button