رۆبن گۆسێنس 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبرێت
یاریگا
ڕۆبن گوسێنس، بەرگریکاری چەپی ئەڵمانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە شانی تووشی بووە، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ڕۆبن گۆسێنس لە کاتی تۆمار کردنی گۆڵی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ تووشی پێکان بوو لە شانیدا. بەگوێرەی ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت، شانی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بەڵام بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ناتوانێت یاری بکات.
بەم هۆیەوە بەرگریکارەکەی نێرازۆری لە 3 یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا و ڕۆما و میلان (یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ) بەشداری بێ بەش دەبێت. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئامانجی ستافی پزیشکی یانە ئیتاڵییەکە ئەوەیە ئەوە یاریزانە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ساسۆلۆ بگەرێتەوە.
رۆبن گۆسێنس ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 42 یاریی کردووە و خاوەنی 4 گۆڵە.