ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا و لیڤەرپوول كێبڕكێی گواستنەوەی یاریزانێكی پرێمەرلیگ دەكەن

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنای ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی كێبڕكێی بەدەستهێنانی ماتیوس نونێس یاریزانی پۆرتوگالی یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی دەكەن.

گرێبەستەكەی نونێس لەگەڵ وۆلڤەر هامبتۆن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی یۆرۆ سپۆرت بارسێلۆنا دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاویندا بۆ پتەوكردنی هێڵی ناوەندی گرێبەست لەگەڵ نونێس واژۆ بكات.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بارسێلۆنا كێبڕكێی لیڤەرپوول دەكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە پۆرتوگالییەكە.

هەروەها هاوشانی ئەو دوو یانەیە نیوكاسڵ یونایتدیش هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەكە دەدات.

بارسێلۆنا گەشبینەوە لەوەی سەركەوتوو دەبێت لە بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانە پۆرتوگالییەكە بەتایبەت لە كاتێكدا كە بریكاری كارەكانی خۆرخی مێندێزە كە پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەل خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە هەیە.

ماتیوس نونێس

بابەتی زیاتر

Back to top button