ئینگلتەراگرنگترین

خێزانی گلەیزەرس مانچێستەر یونایتد نافرۆشن

Yariga App

یاریگا –

خاوەنانی مانچێستەر یونایتد گەشبینن بە مانەوەیان لە یانەکە و زیادکردنی وەبەرهێنانی دەرەکی.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، جۆوێل و ئاڤرام گلەیزەرس، بڕوایان وایە، وەبەرهێنانی دەرەکی زیاد دەبێت و ناچار نابن، یانەکە بفرۆشن.

خێزانی گلەیزەرس لە ساڵی 2005 مانچێستەر یونایتدیان کڕی و ئێستا خەریکی خوێندنەوەی تەواوی بژاردەکانن، لە نێویاندا فرۆشتنی یانە، یاخود زیادکردنی وەبەرهێنانی دەرەکی و هێشتنەوەی خاوەندارێتی وەک خۆی.

ئۆڵدترافۆرد پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی فراوانە، ئەو یاریگایە بەناوبانگە لە فایلی پێشکەشکراوی هاوبەشی بەریتانیا و ئێرلاند بۆ میوانداریکردنی یۆرۆی 2028 دوورخرایەوە، ئەمەش پەیامێکی روونە بۆ دەستپێکردن بە گۆڕانکاری.

شێخ جاسم بن حەمەد، گەورە وەبەرهێنەری قەتەری دووەم ئۆفەری کڕینی مانچێستەر یونایتدی هاوشانی سێر جیم راتکلیف پێشکەش کردووە.

بە گوێرەی ESPN، خاوەنانی ئێستای مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت، وەبەرهێنەری دەرەکی بهێننە ناو یانەکە، بۆ ئەوەی وەک خاوەن بمێننەوە و بتوانن گۆڕنکاری گەورە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button