ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن 100 ملیۆنی بۆ ئۆسیمین ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێرشبەرێکی یانەی ناپۆلی ڤیکتۆر ئۆسیمین تەرخانکردووە.

پێگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، کە بایرن میونشن 100 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ هێنانی هێرشبەرێکی نوێ بۆ ئەلیانز ئارێنا لە هاویندا، ئەگەری هەیە بژاردەی باڤارییەکان لەم هاوینە گۆڵکارەکەی ناپۆلی ڤیکتۆر ئۆسیمین بێت.

یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری یانەکەیان جیابوونەوە و سادیۆ مانێیان هێنایە جێگای.

مانێ ئێستا خۆی لە بارودۆخێکی سەخت دا دەبینێتەوە دوای ئەوەی لەگەڵ لیرۆی سانێی هاوڕێی دوای کۆتایی هاتنی یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی شەڕیان کرد.

بایرن ئارەزووی ئەوە دەکات بە زووترین کات چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ یانەکەی بدۆزێتەوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئۆسیمین پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ شوێگرەوەی سادیۆ.

سەرەڕای ئەوەی بایرن 100 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی لە هێرشبەرێکی نوێدا خەرجی بکات، بەڵام هێشتا دەکرێت جیاوازی لە نێوان ئەو بڕە پارەیە و نرخی داواکراوی ناپۆلی بۆ ئۆسیمن هەبێت.

پێشتریش مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان گرنگیان بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە داوە، بەپێی زانیارییەکان ئۆرێلیۆ دی لۆرانتیسی سەرۆکی یانەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئۆسیمین ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button