ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو مانچێستەرەکە و ریال مەدرید رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ڤێیگا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی لەگەل ریال مەدرید رکابەری دەکەن لەپێناو بەدەستهێنانی ڤێیگا.

پێگەی رێڤۆلۆ بڵاویکردووەتەوە، کە مانچێستەر سیتی لە ئێستادا سەرەکیترین کڕیاری ئەستێرەی یانەی سێلتا ڤیگۆ، گابری ڤیێگایە.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لەم وەرزەی لالیگا لە 26 یاریدا بەشداربووە لە کردنی 13 گۆڵ، کە 9 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

لە سەرەتای وەرز کارلۆس مۆرینیۆی سەرۆکی یانەکە دانی بەوەدانا، کە لەم هاوینە یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکەیان دەفرۆشن و نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

هەریەکە لە یانەکانی ئارسێناڵ و نیوکاسڵ و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش چاویان لە یاریزانەکەیە و خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بە پێی هەمان سەرچاوە گواردیۆلا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەدەستهێنانی، بەڵێنی بە یاریزانەکە داوە بیکات بە یاریزانێکی گرنگی تیپەکەی، بە تایبەت بەهۆی دەنگۆی رۆیشتنی ئیلکای گۆندوگان و بەتەمەنداچوونی کیڤن دی برۆین.

رێڤێلۆ باس لەوە دەکات، کە ریال مەدریدیش یەکێکە لە کڕیارەکانی ڤیێگا، یانەکە پلانی وایە لە ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی جود بێلینگهام گرێبەست لەگەڵ ئەم ناوەڕاستکارە لاوە واژۆ بکات.

هەر بۆیە ناوبراو لەم هاوینە سەرقاڵدەبێت، کۆمەڵیک بژاردەی زۆری لەبەردەستدا دەبێت تا یانەیەکی گونجاویان بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button