ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا: رووداوەکەی نێوان سانێ و مانێ میونشن بەهێزتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی پێیی وایە، رووداوەکەی نێوان لیرۆی سانێ و سادیۆ مانێ، بایرن میونشن بەهێزتر دەکات.

مانچێستەر سیتی لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بایرن میونشنی بردەوە، چوارشەممەش، لە یاری گەڕانەوە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سادیۆ مانێ، لە دوای یارییەکەی مانچێستەر سیتی، هێرشیکردە سەر سانێ و لێوەکانی بریندار کرد، ئەمەش وایکرد، یانە باڤارییەکە مانێ سزا بدات و لە یاری رابردووی میونشن لە بەرامبەر هۆفێنهایم لە بۆندسلیگای دوورخستەوە.

گواردیۆلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە

هەندێ جار ناکۆکی لە نێو یانەکان پێویستە، بۆ ئەوەی تیمێکی یەکگرتوو دروست بکەیت، لەمە دڵنیام، ئەمە بە خاڵی لاوازی نابینم، بەڵکو دەبێتە دەستپێکێکی بەهێز لە بەرامبەر ئێمە. من باشم بایرن میونشن دەناسم، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن، من دەزانم چ کەسایەتی و بیرکردنەوەیان هەیە. دەبێ زۆر کار بکەین و سەرنجی تەواو لەسەر یارییەکە دابنێین.

میونشن لە یاری رابردووی بەرامبەر هۆفێنهام یەکسانبوو، بەڵام سوودی لە یەکسانبوونی بۆڕووسیا دۆرتموند وەرگرت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بۆندسلیگا مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button