چامپیۆنزلیگ
“مێسی و رۆناڵدۆ ئاستیان وەکو جاران نییە”
ئوتمار هێتسفێلد، راهێنەری پێشووی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی پێی وایە ئاستی مێسی و رۆناڵدۆ وەکو جاران نییە.
لە لێدوانێکی بۆ بۆ سایتی ئۆمنیسپۆرت، ئەو راهێنەرە لە بارەی ئاستی مێسی و رۆناڵدۆ گووتی:
“پێم وایە یانە ئینگلیزییەکان ئەمساڵ چانسێکی باشتریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ چونکە نە مێسی و نە رۆناڵدۆ ئاستی جارانیان نەماوە”
“بە تەواوی پێم وایە مانجستەر سیتی یاخود لیڤەرپوول ئەمساڵ دەبێتە پاڵەوانی ئەوروپا”
رۆژی چوارشەممە، مێسی و رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکانیان رووبەڕووی مانجستەر یونایتد و ئەیاکس دەبنەوە هەردوو یاریزانیش چاویان لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگە تاوەکو جارێکی دیکە ببنە باشترین یاریزانی ئەوروپا.