ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لاپۆرتا لەبارەی مێسییەوە بەڵێنێک دەدات

Yariga App

یاریگا
رۆژ لە دوای رۆژ، پرسی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا گەرمتر دەبێت، ئێستا لەسەر ئاستی باڵای یانەکە، باس لە گەڕانەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە دەکرێت.

مێسی، خاوەن حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد، کامپ نوی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، هۆکاری سەرەکی چوونە دەرەوەی مێسی، نەبوونی پارەی پێویست بوو، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بارسا.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا لە یاری دوێنێی بارسێلۆنا بەرامبەر خێتافی چووە لای چەند هاندەرێک، یەکێک لە هاندەرەکان پرسیاری گەڕانەوەی مێسی لێ دەکات و ئەویش دەڵێ، بەڵێ دەگەڕێتەوە.

بارسێلۆنا پێویستی بە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانانە، بۆ ئێوەی خەرجییەکانی بە 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە، هەرچەندە بارسا پلانێکی بۆ هاوینی داهاتوو داناوە و رێگە بە چوونەدەرەوەی چەند یاریزانێک دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا قەیرانە داراییەکانی بە تەواوی چارەسەر نەکردووە، بۆیە گەڕانەوەی مێسی یەکلایی نەبووەتەوە.

گرێبەستی مێسی لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لەگەڵ شازادەکانی پاریس بەسەردەچێت و ئێستا بووەتە بابەتی گەرمی هاندەرانی بارسا.

مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا 778 یاری کردووە و 672 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button