ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئامانجەکانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەبن

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێناو توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو پێنج ئامانجی سەرەکیان هەیە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا پێنج ئامانجی بۆ وەرزی داهاتوو هەیە لە پێناو رکابەری کردن لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان، یەکەم ئامانج گواستنەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەکەیانە.

بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئامادەیە ئەستێرەکەی پێشووی بگەڕێنێتەوە، ئەو یاریزانە بەهۆی کێشە داراییەکانیان مووچەکەی کەم بکاتەوە.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، دووەم ئامانجی یانەی بارسێلۆنایە، بارسا دەتوانێت وەرزی داهاتوو بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

سێیەم ئامانجی یانەی بارسێلۆنا مارتین زوبێمێندی ناوەڕاستکاری یانەی ریال سۆسیدادە، هەرچەندە لەوانەیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەندێک قورس بێت، چونکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە.

بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چوارەم ئامانجی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنایە، ئەو یاریزانە ساڵانێکە دەیەوێت یاریی بۆ بلاوگرانا بکات.

ئینیگۆ مارتینێز بەرگریکاری 31 ساڵانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو، پێنجەم ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکەیە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەنگە ئەوەندە قورس نەبێت، چونکە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی باسک کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button