ئینگلتەرا
یاریدەدەرێکی ناوبژیوان لەسەر رۆبەرتسن راگیرا

لیژنەی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا رایگەیاند کۆنستانتین هاتزیداکیس راگیراوە تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
کۆنستانتین لە یارییەکەی دوێنێی لیڤەرپوول و ئارسناڵ بە ئەنیشک لە ئاندی رۆبەرتسنی بەرگریکاری رێدزی دا لە رووداوێکی چاوەڕواننەکراو و دەگمەن دا.
لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کۆنستانتین هاتزیداکیس هیچ ئەرکێکی پێنادرێت تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تەواو دەبن لەسەر رووداوەکە
رووداوەکە لە کۆتایی نیوەی یەکەم روویدا و یاریزانانی لیڤەرپوول هەوڵیاندا ناوبژیوانی یەکەم قایل بکەن رێگە نەدات ناوبراو بگەڕێتەوە نێو یاریگا بۆ گێمی دووهەم بەڵام بەقسەیان نەکرا و کۆنستانتین تا کۆتایی یارییەکە بەردەوام بوو لە کارەکەی.