خولهکانی دیکە
کۆنسیسائۆ پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی ئینتەر میلان
یاریگا
سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان لەوانەیە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
رۆژنامەی گازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری نێرازۆری بڕیاریانداوە کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرەکەیان دوور بخەنەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان بکەن. یەکێکە لە پاڵێوراوانیش بۆ ئەم پۆستە سێرجیۆ کۆنسێسائۆ راهێنەری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵیەکە، بێجگە لە راهێنەرە پۆرتوگالیەکە چەند راهێنەرێکی دیکە چانسی ئەوەیان هەیە وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی نێرازۆری بکەن.
کۆنسێسائۆ وەرزێکی دیکەش گرێبەستی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ هەیە، بەڵام ئەو راهێنەرە مافی ئەوەی هەیە پێشوەختە گرێبەستەکەی هەڵوەشێنتەوە.