ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل لە یاریزانانی میونشن تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن رەخنەی توندی لە یاریزانانی تیمەکەی گرت، دوای ماڵئاواییان لە جامی ئەڵمانیا، دوای دۆڕانیان بە فرایبورگ لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنا.

توخێل لەبارەی ماڵئاواییە چاوەڕواننەکراوەکەیان، گلەیی لە یاریزانەکانی کرد و داوایکرد، وریاتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن. میونشن ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووبەڕووی فرایبورگ دەبێتەوە، سێشەممەش بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری دەکات.

لە دوا جووڵەدا خراپین، پێویستیمان بە خێرایی و متمانە و داهێنانە. نابێ لە ئەنجامی هەڵە خوێندنەوەی ئامارەکان، کاری هەڵە بکەین. پێیوستە زیاتر خۆمان بەرەوپێش ببەین. چونکە ئێستا لە لووتکەی ئاستی خۆماندا نین، بەڵام لەڕێگەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەو خاڵە.

مانچێستەر سیتی سێشەممە دەچێتە یاریگای ئیتیحاد و لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێثەوە.

پێویستە کاردانەوەمان هەبێت و لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا بەردەوام بین، سێشەممەش یارییەکی بەهێزمان لە چامپیۆنزلیگ هەیە.

توخێل بەشداریکردنی چوپو پۆتینگ لە یارییەکەی سیتی پشتڕاست نەکردەوە، دوای ئەوەی یاریزانە کامێرۆنییەکە لە یاری رابردوو بەرامبەر فرایبورگ، تووشی پێکان بوو.

میونشن بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ دۆرتموند لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بۆندسلیگادا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button