ئه‌وروپائیتاڵیا

بەرگریکارێکی بەڕازیلی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکرێت

Yariga App

یاریگا
ئێمێرسۆن پالمێری، بەرگریکاری بەرەگەز بەڕازیلی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیز ی بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکرێت.

ماڵپەری گۆڵی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، رۆبێرتۆ مانسینی راهێنەری ئازۆری بڕیاریداوە بەرگریکارەکەی یانە ئینگلیزیەکە بانگهێشتی هەڵبژاردەکەیان بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بکات. ئەو بەرگریکارە بەرەگەز بەڕازیلیە لە شوێنی دی مارکۆس بەرگریکاری ئینتەر میلان بانگهێشت دەکرێت، کە ئەو یاریزانە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس تووشی پێکان بووە.

پالمێری پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی بەڕازیل کردووە و لەوەتەی ساڵی 2018 یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات و لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە بەشداری 27 یاریکردووە.

Back to top button