کاسپەر شمایکڵ دەیەوێت بگەرێتەوە لێیستەر

کاسپەر شمایکڵ گۆڵپارێزی مێژوویی لێیستەر سیتی ئامادەیی خۆی دەربڕی جارێکیتر بگەڕێتەوە ریزەکانی فۆکس.
شمایکڵی ٣٦ ساڵ هاوینی رابردوو، دوای بەسەربردنی ١١ ساڵ و بردنەوەی پریمەرلیگ لەگەڵ لێیستەر هاوینی رابردوو ئەو یانەیەی بەرەو نیسی فەڕەنسی جێهێشت.
ئەمڕۆ ناوبراو بۆ رۆژنامەی تایمز وتی “گرێبەستەکەم نزیک بوو لە بەسەرچوون، لێیستەریش هیچ شتێکیان پێ نەوتم لەسەر تازەکردنەوەی و حەزم دەکرد بمێنمەوە چونکە یانەکەم خۆشدەوێت. زۆرم پێخۆش دەبێت بگەڕێمەوە ئەوێ و هاوکاریان بکەم. هەر کاتێک باسی لێیستەر دەکەم زەردەخەنە دەکەم، بەڕاستی بیری دەکەم و هێشتا سەیری سەرجەم یارییەکانیان دەکەم”.
کاسپەر بە سەرەتایەکی خراپ لەگەڵ نیس دەستی پێکرد بەڵام دواتر گەڕایەوە ئاستی راستەقینەیی و یەکێکە لە گۆڵپارێزە بەتواناکانی خولی فەڕەنسی، هاوکات لێیستەر لەدوای رۆیشتنی ئەوەوە بەردەوام کێشەی خراپی ئاستی گۆڵپارێزی هەیە.