Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

یاسایەکی جامی جیهانی قەتەڕ بەڕێوەیە بۆ پریمەرلیگ

Yariga App

بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا تاوتوێی داواکارییەکی پیێرلویجی کۆلینای بەڕێوبەری ناوبژیوانانی فیفا دەکەن بۆ زیادکردنی کاتی یارییەکان.

بەگوێرەی میرۆر ، کۆلینا نزیکە لەوەی پریمەرلیگ رازیبکات هەمان سیستەمی کاتی زیادکراوی جامی جیهانی قەتەڕ لە خولەکە بەکاربێت.

بەرپرسەکەی فیفا دەڵێت هەندێک جار تەنها ٦٠ خولەک تۆپ یاری پێوەدەکرێت لە یارییەکی ٩٠ خولەکیدا، ئامانجییان ئەوەیە لانیکەم ٩٠ خولەک تۆپ کارا بێت لەنێو یاریگادا لە رێگەی زیادکردنی کاتی زیادکراو.

ئەمەش لەلایەک دادپەروەرانەتر دەبێت بۆ هەردوو تیم و لەلایەکیش تەواوی ئەو گازندە و رەخنانەی نێو یاریگا ناهێڵێت کە یاریزانان لە ناوبژیوانی دەکەن لە کاتی کات بەفیڕۆدان لەلایەن تیمی بەرامبەر.

بەرپرسانی فیفا رەزامەندییان داوە لەسەر ئەوەی سەرجەم ئەو خولەکانەی بەفیڕۆ دەچن بەهۆی ئاهەنگ گێڕان، پێکان، ڤاڕ، لێدانی سزا، بەرزکردنەوەی کارت لە کاتی زیادکراو بگەڕێندرێنەوە، وابڕیارە لیستەکە زیادبکرێت بۆ سەرجەم ئەو چالاکییانەی کە یاری دوادەخەن.

لە جامی جیهانی قەتەڕ زۆرێک لە یارییەکان زیاد لە ١٠ خولەکی زیادکراویان هەبوو وە بۆ یەکەمجار ئەو سیستەمە جێبەجێ کرا. ئامانجی فیفا ئەوەیە بەشێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو بە تەواوی لەسەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمییەکان جێبەجێی بکات.

 

 

 

Back to top button