Loading...
ئیتاڵیا

لەسەر مۆرینهۆ لێپێچینەوە لە ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکی رۆما دەکرێت

Yariga App

مارکۆ سێرا ناوبژیوانی چوارەم لەو یارییەی خۆزێ مۆرینهۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بانگهێشتی لێپێچینەوە دەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانسا، سێرا ووتەی نەشیاوی بە مۆرینهۆ وتووە لە یاری نێوان رۆما و کریمۆنێسی کە تێیدا رۆما دۆڕا و مۆرینهۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

پاش یارییەکە راهێنەرە بە ئەزموونەکە بۆ دوو یاری سڕکرا، بەڵام رەنگە سزاکەی کەمبکرێتەوە  بەهۆکاری ئەوەی ناوبژیوانی چوارەم رەنگە سەرچاوەی کێشەکە بووبێت.

مۆرینهۆ رایگەیاندبوو، سێرا سوکایەتی پێکردووە و ئەوە هۆکاری توڕەبوون و کاردانەوەکەی بووە.

لەم چەند رۆژەدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتکراون و قسەیان لێ وەرگیراوە لە نێویاندا خودی مۆرینهۆ.

Back to top button