ئهڵمانیائهوروپاچامپیۆنزلیگفهرهنساگرنگترین
بایرن میونشن 2-0 پاریس سانجێرمان| لیۆ ماڵئاوا
یاریگا
بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگیش توانی لە پاریس سانجێرمان بباتەوە و ئەو یانەیە لە پاڵەوانتیەکە دەرکرد.
باڤارییەکان دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، توانیان شازادەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تووشی شکست بکەن، لە یاریی گەڕانەوەش یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-0 بردەوە و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی. نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، نیوەی دووەم لە خولەکی 61 چۆپۆ مۆتینگ گۆڵی یەکەمی بایرنی کرد، پاشان لە خولەکی 89 گێنابری ئەنجامەکەی کردە دوو گۆڵ و بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی بۆ یانەکەی مسۆگەر کرد.
بەم شێوەیە بایرن میونشن گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و پاریس سانجێرمانیش ماڵئاوایی کرد. هەروەها لیۆنێل مێسی سێیەم وەرزی لەسەر یەکە لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ دەکات.