پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان تۆتنهام و میلان
یاریگا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری تۆتنهام و ستیفانۆ بیۆلی راهێنەری ئەی سی میلان بۆ یاریە بەهێزەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئەی سی میلان بكات، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یاری چوون لە یاریگای میلان بە تاكە گۆڵێكی براهیم دیاز لە خولەكی 7 لە بەرژەوەندی میلان كۆتایی هات.
لە تۆتنهام هەریەك لە سیسینیۆن ، هۆگۆ لۆرێس ، بێسۆما، بێنتانكور ، ئیریك دایەر ناتوانن بەشداری بكەن و لە ریزەكانی میلان تەواوی یاریزانەكان ئامادەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:
گۆڵپارێز : فۆرستەر
هێڵی بەرگری: رۆمێرۆ ، لینگلێت ، داڤیز ، رۆیال
هێڵی ناوەند: پێریسیچ ، هۆیبێرگ ، سكیپ ، كۆلۆسیڤسكی
هێڵی هێرشبردن: كەین ، سۆن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:
گۆڵپارێز: ماینان
هێڵی بەرگری: كالۆلۆ ، كایەر ، تۆمۆری ، سالیمایكەرز
هێڵی ناوەند: هێرناندێز ، تۆنالی ، دیاز ، كرۆنیچ
هێڵی هێرشبردن: جیرو ، لیاو