Loading...
ئینگلتەرا

ترس لەسەر ژیرۆ هەیە بۆ یارییەکەی تۆتنهام

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان رەنگە بە بێ ئۆلیڤەر ژیرۆی هێرشبەری سەرەکیی رووبەرووی تۆتنهام ببێتەوە.

هێرشبەرە بە ئەزموونە فەڕەنسییەکە، بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکرد و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت تووشی ئەنفلەوەنزا بووە و بەو جۆرەش بەرامبەر فیۆرەنتینا یاری کردووە، بەڵام ئێستا دۆخی خراپتر بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ژیرۆ لەگەڵ شاندی یانەکە گشتی تۆتنهام دەکات بەڵام پێناچێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

ژیرۆ لەم وەرزەدا خاوەنی ٧ گۆڵە لە خولی ئیتاڵی و ٤  گۆڵیشی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە. یارییەکەیان بەرامبەر سپێرز لە خاکی تیمە ئینگلیزییەکە دەبێت پاش بردنەوەی میلان لە خاکی خۆیدا بە ئەنجامی ١-٠.

Back to top button