خوله‌کانی دیکە

بێنفیکا – کلەب برووج| هەنگاوێک بەرەو چارەکی کۆتایی

Yariga App

یاریگا
یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کلەب برووجی بەلجیکی دەکات.

هەردوو یانە ناوەڕاستی مانگی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لەو یارییە بێنفیکا توانی بە ئەنجامی 2-0 یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بباتەوە و هەنگاوێکی گەورەی بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی هاوێشت و ئەرکی خاوەن ماڵی بۆ یاریی گەڕانەوە قورستر کرد.

– هەردوو یانە مانگی رابردوو بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و بێنفیکا یارییەکەی بردەوە.
– بێنفیکا ئەم وەرزە هیچ یارییەکی لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاندووە، لە کۆی 7 یاریی 5 یارییان بردووەتەوە و لە 2 یاریش بەرامبەربوینە.
– کلەب برووج لە سێ یاریی سەرەتای ئەم وەرزە هەرسێ یارییەکەی بردەوە، بەڵام ئەو یانەیە لە کۆتا 4 یاریی هیچ بردنەوەیەکی نیە.
– یانە بەلجیکیەکە لە دوایین 4 یاریی رابردووی هیچ گۆڵێکی نەکردووە و لە بەرامبەردا 6 گۆڵیان لێکراوە.
– بێنفیکا ئەم وەرزە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لە یاریگای خۆی هیچ دۆڕانێکی نیە و لە دوایین سێ یاریش هەرسێ یارییان بردووەتەوە.

لە ریزەکانی یانەی بێنفیکا هەر یەکە لە میهایلۆ ریستیچ، ئالێکساندەر باح و جولیان دراکسلێر بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن. هەروەها لە ریزەکانی کلەب برووجیش جاک هێندری و ئاندریاس بەهۆی پێکان لە یارییەکە بێ بەش دەبن.

Back to top button