Loading...
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا ئەمڕاباتی بۆ جێگرتنەوەی یاریزانێکی دەوێت

Yariga App

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا جارێکیتر گرنگی بە تواناکانی سۆفیان ئەمڕاباتی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرەنتینا دەدات.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی ناوبراو لە جامی جیهانی قەتەڕ نیشانیدا، بارسێلۆنا بایەخێکی زۆری بەو یاریزانە دا بەڵام  لە گواستنەوەی زستانەدا رووینەدا.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یانە ئیسپانییەکە دڵخۆش نیە بە ئاستی فرانک کیسێ و لە هاوینی داهاتوو ئەگەر بتوانن ئەو یاریزانە بفرۆشن ئەوا سۆفیان ئەمڕابات دەگوازنەوە ریزەکانیان.

هاوکات، بەگووتەی سەرچاوەکە، ڤیۆلا دەیەوێت ئەو یاریزانە بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بکات بەڵام ئارەزووی سۆفیان بۆ ئەوەی یاری بۆ بلەوگرانا بکات ئەو کارەی زەحمەت کردووە.

Back to top button