ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید – بارسێلۆنا| جەنگێك لە پێناو گەیشتن بە یاری كۆتایی

Yariga App

یاریگا

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا میوانداری یارییەكی ئاگرینی دیكە دەكات لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

رێگای گەیشتنی ریال مەدرید بە قۆناخی پێش كۆتایی:

یانەی ریال مەدریدی خاوەن یاریگا لە گەڕی 32ی جامی شای ئیسپانیا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە كاسیرینۆی بردەوە و پاشان لە قۆناخی شانزەدا رووبەڕووی ڤیاڕیاڵ بوویەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا رووبەڕووی ئاتلەتیكۆ مەدرید بوویەوە و دوای گەشتنی یارییەكە بە كاتی زیادكراو بە  سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە.

رێگای گەیشتنی بارسێلۆنا بە قۆناخی پێش كۆتایی:

یانەی بارسێلۆنای میوان لە قۆناخی 32ی پاڵەوانیەتیەكەدا رووبەڕووی یانەی ئینتەر سیتی بوویەوە و بردنەوەیەكی سەختی بەدەستهێنا دوای گەیشتنی یارییەكە بە كاتی زیادكراو بە ئەنجامی چوار بە سێ، پاشان لە قۆناخی شانزەدا رووبەڕووی سەبتە بوویەوە و بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێ بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتاییشدا رووبەڕووی ریال سۆسێداد بوویەوە و بە تاكە گۆڵێكی عوسمان دیمبڵی توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی پێش كۆتایی.

بارودۆخی ریال مەدرید پێش یارییەكە:

ریال مەدرید سەرەڕای ئەوەی لە كێبڕكێی خولی ئیسپانیادا بە حەوت خاڵ لە بارسێلۆناوە دوورە، بە كاتێكی باشدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بردەوە.

بارودۆخی بارسێلۆنا پێش یارییەكە:

بارسێلۆنا بە كاتێكی سەختدا تێدەپەڕێت دوای ئەوەی لە یاری پاشكۆی یۆرۆپا لیگ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تووشی شكست هات و بەهۆیەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد و لە كۆتا یاریشدا لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئالمیریا دۆڕا و جیاوازی خاڵەكان لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ حەوت خاڵ كەمبوویەوە.

كێ یاری ناكات؟

لە ریال مەدرید هەریەك لە فێرلان مێندی، داڤید ئالابا ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.

لە بارسێلۆنا هەریەك لە پێدری، لیڤاندۆڤسكی و عوسمان دێمبێلێ ناتوانن بەشداری لە یارییەكەدا بكەن.

ناوبژیوانی یارییەكە:

خۆزێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ بە ناوبژیوانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دیاریكرا.

ئەو ناوبژیوانە پێشتر تەنیا جارێك ناوبژیوانی كلاسیكۆی كردووە و لەو یارییەشدا ریال مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە بارسێلۆنا بردووەتەوە.

مونوێرا مۆنتێرۆ

چەند ئامارێك پێش یارییەكە: 

– ریال مەدرید لەوەتەی مانگی نیسانی ساڵی 2022 هیچ یارییەکی لە یاریگای خۆی نەدۆڕاندووە، دوایین دۆڕانیان لەو مانگە بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە چامپیۆنزلیگ بوو.

– بارسێلۆنا 18 یاریی بوو هیچ یارییەکی نەدۆڕاند بوو، بەڵام لە دوو یاریی رابردوو لەسەر یەک بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و ئالمێریا دۆڕاوە.

– ریال مەدرید و بارسێلۆنا ئەم وەرزە دووجار ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. شاهانەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە بلاوگرانایان بردەوە. کەتەلۆنیەکان تۆڵەی ئەو دۆڕانەیان کردەوە و لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بردنەوەیان بەدەستهێنا.

– بارسێلۆنا لە دوو یاریی رابردووی لە جامی شای ئیسپانیا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و کلین شیتی کردووە، هەرچی ریال مەدریدە ئەو یانەیە سێ گۆڵی لێکراوە.

– ریال مەدرید و بارسێلۆنا جاری یەکەم لە ساڵی 1902 لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە، بارسا یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

– دوایینجاریش لە ساڵی 2019 هەردوو یانە لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە و لەو یارییەش بارسێلۆنا یارییەکەی بە ئەنجامی 3-0 بردەوە

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس،  مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید
لیستی

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن،ئاراوخۆ،  بۆسكێتس ، گاڤی ، فاتی، فێران ، پینا ، كریستێنسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، تۆرێ، تیناس ،ئالاركۆن، ئیستانیس.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كامافینكا ،رۆدیگەر ، میلیتاو ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كرووس ، چوامینی ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ڤاڵڤێردی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، كۆندی ، كریستێنسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: رافینها ، فێران ، گاڤی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button