ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان بانگهێشتی تیپی یەکەمی ریال مەدرید کرا

Yariga App

یاریگا
ئیلیاس زیدان، یاریزانی تیپی لاوانی یانەی ریال مەدرید و کوڕی زینەدین زیدان ئەفسانەی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی شاهانەکان، بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی کرا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە لاوەکەی مێرنگی کە لە تیپی 17 ساڵانی ئەو یانەیە وەکو بەرگریکاری بالی چەپ یاریی دەکات، لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری بانگهێشتی تیپی یەکەم کراوە و ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانانی ئەو یانەیە راهێنانی کردووە، بەڵام هۆکاری بانگهێشتکردنەکەی دیار نیە.

یاریزانانی ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەکەن، کە بڕیارە پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە رووبەڕووی بارسێلۆنا ببنەوە.

Back to top button