Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لە کۆتاییدا هەواڵە خۆشەکە بە میلان گەیشت

Yariga App

ئەمڕۆ یانەی ئەیسی میلان هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت و مایک ماینان ئامادەیە بۆ یاریگاکان.

ماینان رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی سکودێتۆ بۆ رۆسۆنێری لە وەرزی رابردوودا، بەڵام پێنج مانگە پێکانی هەیە و گورزێکی گەورەبوو لە تیمەکەی پیۆڵی لەم وەرزەدا.

بەگوێرەی گازیتا، ماینان بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئەتەلەنتا ئامادەیە هەرچەندە روون نیە راهێنەر بەشداری پێدەکات یاخود نا، بەڵام بۆ یاری بەرامبەر فیۆرەنتینا و پاشانیش یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ لە ٣/٨دا ئامادە دەبێت.

میلان توانی یاری یەکەم لە  سان سیرۆ بە بردنەوە بە کۆتا بهێنێت بە گۆڵێکی بێ وەڵام. جگە لە ماینان، هەریەک بێنەسیر و کالابریاش تا وادەی یارییەکەی تۆتنهام ئامادەی گەڕانەوە دەبن.

Back to top button