Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر پشت لە لوکاکو دەکات و هێرشبەرێکی فەڕەنسای دەوێت

Yariga App

یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت  مارکوس تورام بگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەستی رۆمیلو لوکاکو نەکاتە هەمیشەیی.

لوکاکو بە خواستن لە چێڵسییەوە گەڕایەوە ئینتەر و یانە ئیتاڵییەکە بە موچە و پارەی خواستن، ٢٠ ملیۆن یۆرۆی تێدا خەرجکرد بەڵام بەهۆی پێکان بە کەمی یاری دەکات و تا ئێستا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، ئینتەر چاوی لەوەیە مارکوس تورامی هێرشبەری میونشن گلادباخ  و هەڵبژاردەی فەڕەنسا هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بگوازێتەوە ریزەکانی.

تورام لە هاوین دا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەسەردەچێت و ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە تازەی ناکاتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆر یانەی ئەورووپا لە ئێستاوە هەوڵی رازیکردنی بدەن. ئینتەر گرێبەستێکی خستووەتە بەردەم بە مووچەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

جگە لە نێرازوری، هەریەک لەبارسێلۆنا، چێڵسی و بایەرن میونشن ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکەن.

Back to top button