لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول

یاریگا
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بۆ ئەو یاریە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە تۆنی كرووس ، چوامینی ، مێندی و ماریانۆ بێ بەش دەبێت.
هەریەك لە كەریم بێنزێما ، ئەلڤارۆ، ئەریباس و مارتن ناویان لە لیستەكەدایە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:
كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، سیبایۆس، ماریۆ مارتن، ئاریباس، هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ ، ئەلڤارۆ.