ئیسپانیا

چاڤی باس لە هۆكاری گۆڕانكاری پێكردنی لیڤاندۆڤسكی و دی یۆنگ دەكات

Yariga App

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە هۆكاری دابەزاندنی ئەستێرەكانی یانەكەی دەكات لە یارییەكەیان بەرامبەر كادێز.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری كادێزی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و دووەمی خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لە لایەن سێرجی رۆبێرتۆ لە خولەكی 43 و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 45 تۆماریانكرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی: لە ماوەی دوو بۆ سێ خولەكدا یارییەكەمان خستە سەر رێگای راست، گێمی یەكەم باش بووین، لە گێمی دووەمدا یارییەكە خاو بوویەوە لەبەر ماندووبوونی یاریزانەكان.

هەروەها گوتیشی: ئامانجەكانمان پاراست، تۆڕی گۆڵەكەمان بە خاوێنی هێشتەوە و جیاوازیەكەمان لەگەل ریال مەدرید بۆ 8 خاڵ بەرزكردەوە.

بەردەوام بوو گوتی: یاریزانەكان زۆر باش بوون، دڵخۆش بووم كە سوودیان لەو هەلە وەرگرت كە پێیان درا، بەتایبەت فێران تۆرێس كە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەی بەدەستهێنا، هەنگاوێكی گەورەی بۆپێشەوە ناوە تا متمانە بە خۆ بوون بەدەست بهێنێت.

لە كۆتایشدا گوتی: بەهۆی زۆری خولەكی یاریكردنەوە لیڤاندۆڤسكی و دی یۆنگم گۆڕانكاری پێكرد، لە یاری پێشووتردا پێدری تووشی پێكان بوو ، چونكە لە زۆرترین خولەكدا بەشداری كرد،نامەوێت یاریزانی زیاتر تووشی پێكان ببێت.

بەو بردنەوەیە یانە كەتەلۆنییەكە كۆی خاڵەكانی بۆ 59 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button