Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

یوفا داوای لێبوردنی لە لیڤەرپوول کرد پاش رووداوەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەفەرمی داوای لێبوردنی لە یانەی لیڤەرپوول کرد بەهۆی ئەو رووداوەی بەسەر هاندەرانیان دا هات لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

یارییەکە ٣٦ خولەک دواکەوت بەهۆی کێشە لە هاتنە ژوورەوەی هاندەرانی لیڤەرپوول بۆ نێو یاریگا، لەو یارییەی لە پاریس ئەنجامدرا. سەرەتا یوفا تۆمەتەکەی خستە پاڵ هاندەرانی لیڤەرپوول و بەوە تۆمەتباریان کرد بەهۆی ساختەکردن و فرۆشتنەوەی بلیتەکانیان ئەو کێشەیە روویداوە.

سیۆدۆر سیۆدۆریتسی سکرتێری گشتی یوفا لەوبارەیەوە وتی “داوای لێبوردن لە هەمووان دەکەین بۆ ئەوەی روویداو وەکو یادگارییەکی تاڵ بۆ زۆر هاندەر دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا دەبوو ترۆپکی خۆشی ئەوان بووایە کە ئامادەی بۆنەیەکی لەو جۆرە بوون. بە تایبەت دەمانەوێت داوای لێبووردن لە هاندەرانی لیڤەرپوول بکەین بۆ ئەو قسانەی لە سەرەتادا کران و بە هەڵە لۆمەکران”.

دوای زیاد لە شەش مانگ لێکۆڵینەوە دەرکەوت هیچ بلیتێکی ساختەبوونی نەبووە و کێشەکە لەخراپ رێکخستنی چوونە ژوورەوەی هاندەران هەبووە کە لەلایەن یوفا خۆیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

Back to top button