ئینگلتەرا
ئارتێتا گەڕانەوەی سمز رۆوی راگەیاند

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ رایگەیاند ئیمێل سمز رۆو گەڕاوەتەوە مەشقەکانی گەنەرز.
لاوە ئینگلیزییەکە وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت بەڵام لەم وەرزەدا بەردەوام پێکان بەرۆکی دەگرێت و تەنها لە پێنج یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بەشداری کردووە.
ئارتێتا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر برێنتفۆرد وتی “ئەوانەی پێکانی درێژخایەنیان هەبوو وەک سمز رۆو، رێیس و گابی نزیکن لە گەڕانەوە، سمز ناتوانێت بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەشداربێت بەڵام گەڕاوەتەوە مەشقە تاکە کەسییەکان”.
ئەمڕۆ ئارسناڵی پێشەنگ کاتژمێر ٦:٠٠ بەرامبەر برێنتفۆرد یاری هەیە و ئەرکیان ی ئاسان نابێت، یانەی بەرامبەر خاوەنی ١٣ خاڵە لە کۆتا ١٥ خاڵی خولەکەدا.