Loading...
ئیسپانیا

دانی گارسیا: کێشەی ڤینیسیوس هەڵەی خۆی و هەڵەی ئێمەشە

Yariga App

یاریگا

دانی گارسیا ناوەڕاستکاری یانەی ئەتلەتیک بلباو یەکەم یاریزانە دان بەوەدا دەنێت کە راگرتنی ڤینسیوس ئاسان نیە و ئەوەش هۆکارێکی لێدانە زۆرەکانی ئەو یاریزانە.

ڤینیسیوس ئەو یاریزانەیە لە ئەورووپا کە لەم وەرزەدا زۆرترین فاوڵی لێگیراوە بەجیاوازییەکی زۆر لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە، لەم چەند هەفتەی دواییشدا گەیشتووەتە ئاستی شەڕ و کاردانەوەی راستەوخۆ لەنێو یاریگادا.

یاریزانەکەی بلباو بۆ رۆژنامەی ئاس وتی “ئەو بابەتە ماندووی کردووم، من لە هاوینی رابردوو چاوم بە ڤینیسیوس کەوت لە کاتی پشوودا و بە ئارامی قسەمان کرد، بەڵام تەنانەت منیش کە رووبەرووی بوومەوە، نەمتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم و زۆر رۆیشتم. هەفتەی پێشوو بەرامبەر مایۆرکا ئەوانیش زۆر ئازاریان دا و لە سنوور دەرچووە، هەرچەندە خۆی هەندێک رەفتارو کاردانەوەی هەیە کە نەدەبوو بیکات، ئەو زوو گەرم دەبێت و بە کاردانەوەکانی توڕە دەبێت و بەرامبەرەکەشی توڕەدەکات”.

Back to top button